کەشناسێکی شارەزا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێكی باران بارین و بەفر ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند" درەنگانێکی ئەمشەوو بۆ بەرەبەیان بەهۆی هاتنی بڕێک هەورەوە لەخۆرهەڵاتی ئێران و داخڵبونی بۆ ناوچە سنوریەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، پێشبینی بەفر بارین دەکەین بۆ ( حاجی ئۆمەران ، کیڵێ ، چۆمان ، پێنجوێن ، بەرزنجە ، کانی بان ، گرمک ، داروخان ) بەشێوەی پچڕ پچڕ و بەڕێژەی 1 سم بۆ 4 سم دەبێت
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناوچەکانی ( سیدەکان ، سۆران ، سلێمانی ، دەربەندیخان ، هەڵەبجە ) ئەگەری پروشە بەفری کەم هەیە بەشێوەی نم نم دەبارێت، لەدوای کاتژمێر 8 سبەی دووشەمە کۆتای دێت و خێرای با ئاسای دەبێت.
هاوکات لای خۆشیەوە، سادق عهتییه، كهشناسی ناسراوی عێراقی له پۆستێكدا له پهیجی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك پێشبینی دهكات، بەرەبەیانى ڕۆژى چوار شەممە شەپۆلێکى نوێى تاوە باران دەستپێبکات و ڕۆژى پێنج شەممەش کۆتایى بێت و ناوچەکانى نەینەوا و سەڵاحەدین و دهۆک و کەرکوک و هەولێر و سلێمانیش بگرێتەوە.