ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی سەیدسادق لە بەرزبوونەوەدایە

‌‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ

لە خۆپیشانداکەی ئەمڕۆی قەزای سەیدسادقدا ئاماری قوربانیان بەرزدەبێتەوە بۆ سێ کەس و دوو کەسیش برینداربوون.

 

به‌پێی‌ ئاماره‌ ناڕه‌سمییه‌كان، له‌خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئەمڕۆی قەزای سەیدسادق سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیكه‌ش برینداربوون.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ لە ناحییەی تەكیە سەر بە پارێزگای سلێمانی گەنجێك بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان كوژرا و سێ کەسی تریش برینداربوون. 



PM:05:06:08/12/2020