لە بارەی پشووی سبەینێ روونکردنەوە دەدرێ

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لەبارەی پشووی سبەینێ پێنج شەممە ڕوونکردنەوە دەدات و  دەڵێت"كه‌ پشووەكەی سبه‌ینێی عیراق كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ یادی رزگاركردنی ناوچه‌كان له‌ ده‌ستی داعش، هەرێم ناگرێتەوە".

 

د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەو پشووەی ڕاگەیاندراوە دامودەزگاکانی حکوومەت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکو تایبەتە بە حکوومەتی فیدراڵی، سبەی پێنجشەممە، لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەوام ئاسایی دەبێت".

 

دوێنێ سێشەممە ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" كە به بۆنەی ( ڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعش) سبەینێ پێنجشەممە ١٠ی کانوونی یەکەم دەكرێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاگانی حكومەتدا". 



PM:06:23:09/12/2020