لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ ٢٤ کاتژمێر قەدەغەکردنی هاتوچۆی نێوان شارەکانی درێژکردەوە

لیژنەی بالآی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ ٢٤ کاتژمێری دی هاوتچۆی نێوان سلێمانی و هەڵبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیانی و راپەڕینی درێژکردەوە.

 

ئەمشەو لیژنەی باڵای ئەمنی بڕیاری درێژکردنەوەی ٢٤ کاتژمێری دی قەدەغەی هاتوچۆی لە نێوان سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دەرکرد.

 

بەپێی بڕیارەکە هاتوچۆی نێوان سلێمانی و ئەو شارانە قەدەغە دەکرێت، بۆ بەرگرتن لە فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان.

 

هەروەها دوو رۆژە دەسەڵاتدارانی ئەمنی پارێزگای سلێمانی ناوبەناو هێڵی ئینتەرنێت دەبڕن و ئەمشەو بەدیاریکراوی ئەکاونت و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە کەمی دەکرانەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان.

 



AM:12:12:10/12/2020