ئامارێکی نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو كرایهوه
تەندروستی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا ٤٦ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە حەوت هەزارو ٣٦٨ کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٦ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا سێ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا حەوت هەزارو ٣٦٨ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٢٢٥ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، هەزارو ٦٦ توشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
AM:11:11:10/12/2020