لەسەردانەکەی دوێنێ هاوسەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی بۆ لای ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کە لەبەر رۆشنای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجمدرا تا وەفدێکی سیاسی بنێرنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن، لەلایەن کۆمەڵەوە رەتکرایەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، نوسینگه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئاشکرایکرد " له كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی عه‌لی باپیر و بافڵ تاڵه‌بانیی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر به ڕه‌سمی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بانگهێشتی به‌شداریكردن له‌و شانده سیاسیه كراوه كه لایه‌نه‌كان بۆ سه‌ردانی به‌غدا پێكیده‌هێنن و داوای لێكراوه كه نوێنه‌ری له‌و شانده هه‌بێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه".
بەپێی راگەیاندراوی کۆبوونەوەکەی دوێنی عەلی باپیر و بافڵ تاڵەبانی، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی تایبه‌ت بووە به قسه‌كردن له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی سێقۆڵیی نێوان لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا، هاوكات بانگهێشتكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان بۆ پێكهێنانی شاندێك له حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ردانیكردنی به‌غدا.
عه‌لی باپیر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندوه، "بژێویی‌و ژیانی خه‌ڵك له مه‌ترسییدایه و ئه‌نجامنه‌دانی چاكسازیی ڕاسته‌قینه ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ ده‌بات"، هاوكات ئیدانه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی كرد‌و نیگه‌رانیشی ده‌ربڕیی له‌وه‌ی دۆخی سه‌ختی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی نه‌كرێت ئه‌وا نا ئارامیی گه‌وره‌تر درووست ده‌كات.
نوسینگه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسی له‌وه‌شكردوه، "مامۆستا عه‌لی باپیر هیوای خواست هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی رۆڵی خۆیان بگیڕن له فشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌ت تا به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن".
لایخۆشییه‌وه بافڵ تاڵه‌بانیی ڕایگه‌یاندوه، "هه‌مو هه‌وڵه‌كانی خۆمان خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنی هه‌رێم‌و به‌غداو چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان‌و ئه‌نجامدانی چاكسازیی ڕیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان".