تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" 125 کەس لە دەرچووانی پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری بێهۆشکاری بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنرێن".
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە 9336 ی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان 125 كەس لەدەرچووانی پەرستاری زانكۆ و یاریددەری بێهۆشكاری بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت لە نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەرە تەندروستیەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لەسلێمانی".
وتیشی" ئەو دەرچووانەی ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە دەتوانن سەردانی بەشی پلانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆرمی تایبەت بە دامەزراندن و گەڕاندنەوەی لەماوەی هەفتەیەكدا".