لیژنەی باڵای ئەمنی جارێکی تر بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان بە سەرجەم قەزاو ناحیەكانیەوە درێژکردەوە.
لهراگهیهندراوێكدا، لیژنهی باڵای ئهمنی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت خولقاندنی كەشێكی ئارام بڕیاریانداوه بە قەدەغەكردنی هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان، بەسەرجەم قەزاو ناحیەكانیەوە، له كاتژمێر 12:00ی ئهمشهوهوه كاتژمێر 12:00ی شهوی 11ی (كانونی یهكهم/12)ی 2020 جێبهجێدهكرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو لیژنەی بالآی ئەمنی بۆ ٢٤ کاتژمێر هاتوچۆی نێوان سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینی درێژکردەوە.