شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی تری باران بارین ڕوو لە هەرێم دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، رۆژی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و شەپۆلی بارانبارینەكە  چەند رۆژێك دەخایەنێت.

 

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.

 

 



AM:12:01:11/12/2020