سەرۆکی عێراق بەرهەرم ساڵح لە یەکەم لێدوانی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای سلێمانی یەوە دەڵێت" دوپاتیده‌که‌ینه‌وه توندوتیژی چارەسەر نییە، پێویستە ڕێز لەئیرادەو خواستی خۆپیشاندەران‌و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه بگیرێ".
لە پەیامێکدا لە بارەی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای سلێمانیەوە کە نزیەکی دە رۆژە بەردەوامە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، دەڵێت" توندوتیژیو ته‌قه‌کردن ڕێکاری نادروستن، لەلایەکەوە ناوبانگی ھێزە ئەمنیەکان کە پارێزەری ئارامی‌و سەرو ماڵ‌و بازاڕ‌و کەسابەتی ھاونیشتیمانیانن لەکەدار دەکات، لەلایەکی دیکەشەوە ناوبانگی مەدەنیانەی خۆپیشاندەرانیش دەشێوێنێتو له‌ئه‌نجامیشدا خواسته‌کانیشیان به‌لاڕێدا ده‌برێن، بۆیه وێڕای مافی ڕەوای خه‌ڵک لەخۆپیشاندانو بونی داواکاری ڕه‌وا، پێویستە ڕەچاوی ئارامی گشتی‌و پاراستی دامودەزگاکانو ڕێزگرتنی هێزه ئه‌منیه‌کان بکرێت".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق:
هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ئەمدواییەی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش ئەوەی ئێستا لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی ڕودەدات مایەی نیگەرانیمانە.
خۆپیشاندانی مەدەنی خەڵك سه‌باره‌ت بەنەبونی موچەو خراپی خزمەتگوزارییەكان، مافێکی ڕەوایە، بۆیە پێویستە لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بەدەنگ ئەو داخوازیانەوە بێن‌و چاره‌سه‌ری ڕیشەیی موچه‌و بژێوی خه‌ڵک بکهنو هه‌نگاوی خێرا بۆ گێڕانەوەی داھاتی گشتی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان له‌ڕێگای چاکسازیه‌کی ڕاسته‌قینه بگرنه‌به‌ر.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێکەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، لەپێناو خزمەتی خەڵک بکرێتە کاری هه‌ره سهرهکیو تاڵانی‌و قاچاخچێتی‌و زیاده‌ڕه‌وی بۆ سه‌ر داھاتی گشتیش بەڕێوشوێنی یاسایی دەستبەجێ کۆتایی پێبھێنرێت.
لێره‌وه دوپاتیده‌که‌ینه‌وه توندوتیژی چارەسەر نییە، پێویستە ڕێز لەئیرادەو خواستی خۆپیشاندەران‌و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه بگیرێ، هاوکات لایه‌نه پێکھێنەرەکانی حکومه‌ت کاری جیدی‌و به‌په‌له بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی قهیرانهکانو جێبه‌جێکردنی خواستی هاوڵاتیان.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داواکارین ھێزە ئەمنیەکان به‌گوێره‌ی قانون‌و دور له‌توندوتیژی، پارێزگاری لەخۆپێشاندهران بکهنو ڕێگه‌ش بدرێ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئازادنه کاری خۆیان بکه‌ن.
توندوتیژیو ته‌قه‌کردن ڕێکاری نادروستن، لەلایەکەوە ناوبانگی ھێزە ئەمنیەکان کە پارێزەری ئارامی‌و سەرو ماڵ‌و بازاڕ‌و کەسابەتی ھاونیشتیمانیانن لەکەدار دەکات، لەلایەکی دیکەشەوە ناوبانگی مەدەنیانەی خۆپیشاندەرانیش دەشێوێنێتو له‌ئه‌نجامیشدا خواسته‌کانیشیان به‌لاڕێدا ده‌برێن، بۆیه وێڕای مافی ڕەوای خه‌ڵک لەخۆپیشاندانو بونی داواکاری ڕه‌وا، پێویستە ڕەچاوی ئارامی گشتی‌و پاراستی دامودەزگاکانو ڕێزگرتنی هێزه ئه‌منیه‌کان بکرێت.
له‌کۆتایدا وێڕای هاوخه‌می بۆ خێزانی قوربانیان، داوا له‌هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌رو هێزه ئه‌منیه‌کانیش ده‌که‌ین دور لهتوندوتیژیو گرژی ڕه‌فتار بکهنو ڕێگه‌نه‌ده‌ن ڕوداوی نه‌خوازراو ڕوبدات.