شاندی باڵای هەرێم لەگەڵ کازمی و حەلبوسی کۆبوونەوەی لوتکە ئەنجام دەدات

بڕیارە‌ پاش نیوە‌ڕۆی ئە‌مڕۆ شاندی باڵای ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە‌ بە‌غدا كۆبوونە‌وە‌یە‌كی گرنگ ئە‌نجامدات.

سە‌میر ھە‌ورامی وتەبێژى جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند" بڕیارە‌ پاش نیوە‌ڕۆی ئەمڕۆ شەممە كۆبونەوەی لوتكە لە‌بە‌غدا ئە‌نجامبدرێت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق‌ و سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق‌ و سەرۆكی لیژنەی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیە‌تی رێككەوتن لە‌نێوان هەرێم‌ و بەغداد". 

ڕاشیگەیاند" وەفدی هەرێم هەوڵی زامنكردنی ٣٢٠ ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و  شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای كورتهێنانی قەرزدا دەدات".

PM:12:02:12/12/2020