جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق هۆشداری لهدواكهوتنی ناردنی پرۆژه بودجهی ٢٠٢١ بۆ پهرلهمان دەدات و رایدەگەیەنێت" ئەگەر پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە دوابكەوێت، دابەشكردنی مووچەش دوادەكەوێت".
بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پەرلەمان چاوەڕوانی حكومەت دەكات بۆئەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ڕەوانە بكات و لیژنە تایبەتمەندەكانی پەڕلەمانیش خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەكە بكەن و دواتر دەنگی لەسەر بدرێت".
ئاماژەی بەوەشداوە" ئەگەر حکوومەتی عێراق لە ناردنی پرۆژەیاساکە بۆ پەرلەمان دوا بکەوێت، ئەوا مووچەی چەند مانگی ئایندەی فەرمانبەرانی عێراق دوا دەکەوێت".