ئەمرۆ شەممە یانەی هەولێر دواین یەکەی مەشقی خۆ لە یاریگەی برایەتی ئەنجامدا
وا بریارە رۆژی یەکشەممە کاتژمێر ٢ی ئێوارە لە یاریگەی شەهید فرانسۆ هەریری هەردوو یانەی هەولێر و نەفتی میسان رووبەرووی یەکتر دەبنەوە لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی.
یارییەکەش بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجام دەدرێت و لە کەناڵی ئاسیا بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەگوازرێتەوە.
فۆتۆ: یانەی هەولێر