بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، موچەی مانگی ١٠ی رابردووی ئەم وەزارەت و دەستە و دەزگایانەی لای خوارەوە دابەشدەکرێت.
دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم بە لێبڕینی ٢١% مووچەی فەرمانبەران دەبێت و ، پلە باڵاکانیش ٥٠% دا دەبێت.
موچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەنپێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، وەزارەتی ئەوقافی و کاروباری ئاینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و دەزگای مین.