دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نوێ

حکومەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی موچەی مانگی دوانزەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی ناوەڕاست و باشووری عێراق. بکرێت.  


  
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم لەبەر رۆشنایی یاسایی قەرزە کە مانگی پێشوو لە پەرلەمانی عێراق بەبێ کورد بڕیاری لەسەر درا. 


  
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دابەشدەکرێت بە لێبڕینی ٢١٪ ی مووچە.

 


حکومەتی بەغدا تا ئێستا ئامادە نییە بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی مانگانەی هەرێم خەرج بکات.

 


PM:12:38:13/12/2020