وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی بۆ سبەی دووشەممە راگەیاند.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ڕایگەیاند" سبەینێ دووشەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ مووچهی مامۆستا و كارمەندانی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە لێبڕینی ٢١% بۆ مانگی تشرینی یەکەم دابەشدەكرێت".
ئەو موچەیەی کە دابەشدەکرێت، موچەی مانگی ١٠ی ئەمساڵە و رێژەی ٪٢١ی لێدەبڕدرێت، و موچەی پلەباڵاکانیش بە رێژەی ٪٥٠ دەبڕدرێت.