ناوی وەزیرەکانی یەکێتی بۆ کابینەی نوێ بخوێنەرەوە

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ناوی وەزیرەکانی خۆی بۆ کابینەی ھەشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکراکرد.

بەپێی هەواڵێكی باسنیوز ناوی وەزیرەکانی یەکێتی بۆ وەزارەت و پۆستەکان بەم شێوەیە:

قوباد تاڵەبانی: جێگری سەرۆکی حکومەت

د.ڕێکەوت محەمەد رەشید: وەزیری تەندروستی

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن

دکتۆر یوسف گۆران: وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

مامۆستا پشکۆ: وەزیری شەھیدان و کاروباری ئەنفالکراوان

خالد دۆسکی: وەزیری رۆشنبیری

شایەنی پۆستی وەزیری ناوخۆ بەھۆی ئەوەی 2 ساڵ بە 2 ساڵ لەگەڵ پارتی دەبێت تا ئێستا یەکلانەبۆتوە.



PM:10:07:09/06/2014