پەکەکە لەسنوری دهۆک پارتی بەهێرشکردنە سەر هێزەکانیان تۆمەتبار دەکات

میدیاکانی پەکەکە باس لە ئەنجامدانی دوو هێرش دەکەن بۆ سەر هێزەکانیان لە سنوری پارێزگای دهۆک، یەکێکیان بەیانییەکەی و ئەوی دیان ئەمشەو ئەنجام دراوە.

 

 
میدیاکانی نزیک پەکەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن " ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانی پەدەکە  لە ناوچەی زاڤیز سەر بە دهۆک هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی گەریلا، هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە".

 

 
هەروەها هاتووە "ئەمشەو کاتژمێر ٢١:٠٠، هێزەکانی پەدەکە دووبارە هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی گەریلا، لە دێراش لە سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، بەڵام لەم هێرشەدا سێ گەریلا بە سەختی برینداربوون".

 

 
تا ئیستا هیچ میدیایەکی سەربەخۆ و میدیاکانی پارتی باسیان لەو پێکدادانە نەکردووە.

 


PM:11:09:13/12/2020