ئەنجومەنی هەڵبژاردنی ولایەتەکانی ئەمەریکا، جۆ بایدنی وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەفەرمی ناساند.
دوای ئەو راگەیاندنە، سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، بایدن لەوتارێکدا رایگەیاند "ئیرادەی خەڵک سەرکەوت، دیموکراتییەتی ئەمریکا تاقیکرایەوە و سەلماندی کە بەهێزە".
بایدن ٣٠٦ دەنگی لە کۆمەڵگەی هەڵبژاردن بەرانبەر دۆناڵد ترەمپی رکابەری بەدەستهێنا، کە ٢٣٢ دەنگی بەدەستهێنابوو.
ترامپ تا ئێستا دانی بە شکستی خۆی و سەرکەوتنی جۆ بادیندا نەناوە.
بەفەرمی ناساندنی بایدن وەک سەرۆک، رێگەخۆشکەرە بۆ بوونی بایدن بە سەرۆکی ئەمریکا لە مەراسیمی دانانیدا لە ٢٠ی کانونی دووەمدا.