سەبارەت بە دروستبوونی‌ لافاو هۆشداری ده‌درێت

بەرگری شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" مه‌ترسی‌ دروستبوونی‌ لافاو له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ شاره‌كه‌ هه‌یه‌و لەو ناوچانەی نزمن پێویسته‌ هاوڵاتیان ئاگاداری خۆیان بن". 

 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەشناسی ئاگاداری کردووینەتەوە لەبارەی بارینی بارانی بەلێزمە بەتایبەتی لەسبەینێدا، بۆیە هاوڵاتیان دەبێت ئاگاداری خۆیان بن بەتایبەتی ئەو ناوچانەی نزمن هەروەها ئەو گەڕەکانەی ساڵانە لافاوی لێ روودەدات و ئاستی ئاوی لێ بەرزدەبێتەوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، سبەی‌ چوارشەممە پلەکانی‌ گەرما بەنزیکەی‌ (٦-٤) پلە نزم دەبنەوەو هەندێجار لێزمەباران و هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان لەکاتەکانی‌ ئێوارەی‌ هەمان رۆژدا کاریگەریی شەپۆلی بارانەکە لاواز دەبێت.



PM:06:51:15/12/2020