بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە درەنگانێکی شەو بارانێکی زۆر لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمشەو لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران بارین دەستی پێکردوە، هەروەها پێشبینیش دەکرێ لە درەنگانی شەو و بەرەبەیان ڕێژەیەکی زۆر باران ببارێ بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم.
کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە:
هەولێر: دڵۆپ دڵۆپ
پیرمام: 2.3 ملم
چەمچەماڵ: دڵۆپ دڵۆپ
دهۆک: 12.8 ملم
زاخۆ: 7.8 ملم
شەمامک: 0.6 ملم
خەبات: 5.6 ملم
دوکان 1.0 ملم
کەلار: 1.2 ملم
بارزان: 1.6 ملم
سۆران: 0.2 ملم
کرکوک: 0.8 ملم
وەک کەشناسی دەیخاتەڕوو سبەی چوار شەممەش باران دەبارێت.