حکومەتی هەرێم داوا دەکات بە نوسراو مالکی داوا بکات پێشمەرگە بچێتە موسڵەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات بەرەسمی و بەنوسراو مالکی داوا لەحکومەتی هەرێم بکات هێزی پێشمەرگە بچێتە موسڵەوە بۆ شەڕی داعش.
وەک نێجیرڤان بارزانی لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بۆ کرد دوو رۆژە لەگەڵ بەغدا لەهەوڵی ئەوەدان هەماهەنگی بکەن لەگەڵ بەغدا، بەڵام ئەوان نەیانکرد، بەپێی زانیارییەکانی سپی کە لەسەرچاوەیەکی بەرپرسەوە دەستکەوتووە، ئەمرۆ ١٠-٦ حکومەتی بەغدا داوایکردووە کە پێشمەرگە بەشداری بکات، بەڵام حکومەتی هەرێم داوایکردووە کە مالکی بەنوسراو داوا لە حکومەتی هەرێم بکات تا پێشمەرگە بەشداری بکات.
ئەو سەرچاوەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە تا مالکی بەرەسمی و نوسراو داوا نەکات، پێشمەرگە بەشداری ناکات، (پێدەچێت داواکە لەرێگای پەیوەندی تەلەفونیەوە بێت و لەشەخسی مالکیەوە نەبێت بۆیە کورد تا ئێستا رازینییە، پێشمەرگە بنێرێت).



AM:11:06:10/06/2014