پێشمەرگە و فەرماندەی ناسراوی ھەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان، نەسرەدین ھەورامی، بە نه‌خۆشی کۆچی دوایکرد.
نه‌سره‌دین هه‌ورامی، کە کەسێکی ناسراوی ناوچەی هەورامان و سلێمانییە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٧ی كانوونی یه‌كه‌م کۆچی دواییكرد.
ناوبراو یه‌كێك بووه له پێشمەرگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و فەرماندەی دیاری ھەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان بووه.
لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا لە پێش شەڕی ناوخۆ و لەسەردەمی شەڕی ناوخۆدا بەرپرسی سەربازی ناوچەکانی سلێمانی پارتی بووە.