بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، تەرمی دو هاوڵاتی لە ماڵێكدا بە كوژراوی لە شاری هەڵەبجە دۆزرانەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی (سپی)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی شارەوانی شاری هەڵەبجە، دوو هاوڵاتی بەناوەكای (د. ش) و (هـ. أ) ، لەماڵی خوشكێكی (د. ش) تەرمەكانیان بەكوژراویی دەدۆزرێتەوە، کە كەسانی نەناسراو هەڵیكوتاوەتە سەریان و هەردووكیانیان كووشتووە.
تا ئێستا هۆكاری ئەنجامدانی ئەو ڕووداوە ئاشكرا نەكراوە و بەمەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر تەرمەكانیان ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە، هاوكات پۆلیسش لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە و دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.