تورکیا ژمارەیەک گوند لە زاخۆ بۆردومان دەکات

فڕۆکەکانی تورکیا و تۆپخانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٩ ی کانوونی یەکەم دەستیان کردووە بە بۆردومانی چەند ناوچەیەکی زاخۆ و حەفتانین بەچڕی.


 
بەپێی زانیاریەکانی "  سپی " تورکیا تۆپباران و بە فڕۆکەش بۆردومانی گوندەکانی ناوچەیەکی فراوانی ئەو حەفتانین و زاخۆ دەکات و تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکان نەزانراوە.  ئەو گوندانەش کە کەوتوونەتە ژێر بۆردومانی تورکیاوە زۆریان لە دوا هێرشی تورکیادا بۆ سەر ئەو ناوچەیە دانیشتوانەکەی چۆڵیان کردووە.



کۆتایی هەفتەی رابردوو لە راگەیاندنێکدا هێزەکانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازی پەکەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە دوو هێرشدا شەش سەربازی تورکیایان کردبووە ئامانج.

 


AM:08:41:19/12/2020