دارایی عێراق: بەغدا و هەرێم لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ گەیشتوونەتە رێککەوتن

وەزیری دارایی عێراق ئاشکرایدەکات کە، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ گەیشتوونەتە رێککەوتوون.

 

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند" حکومەتی عێراق سەبارەت بە پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتونەتە رێککەوتن".

 

هاوکات سەبارەت بە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی، وەزیری دارایی عێراق وتی" لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتودا بەیاننامەیەک لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە".

 

ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ کۆبووەوە و پەسەندکردن و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان دواخرا، بڕیارە سبەینێ یەكشەممە، درێژە بە تاوتوێكردنی بوجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بدات.



PM:04:26:19/12/2020