ئامارێکی نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو كرایهوه
تەندروستی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا ٤٧ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە حەوت هەزارو ٦٩٨ کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٧ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون، کە ٢٦ كهسیان لهرهگهزی نێر و ٢١ كهسیشیان لهرهگهزی مێ بوون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا پێنج توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، لەو ژمارەیەش چوار کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا حەوت هەزارو ٦٩٨ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٢٥٥ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، هەزارو ٩٤توشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
PM:06:57:19/12/2020