سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا: گەر بەیاسایی داخراوە ئەم تاڵانییە کێ لێی بەرپرسە؟ ( ڤیدیۆکەی ببینە )

سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا، ئاوات عەلی دەڵێت " ئەگەر کەناڵی NRT   بەیاسا بێت و وەزارەتی رۆشنبیری دایخستووە، ئەم تاڵانی و وێرانکارییە بە بڕیاری کێیە".

 

 
ئاوات عەلی، سەرۆکی دامەزراوەی نالیا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی ئەو " وێرانکاریی و تاڵانییەی" لە کەناڵەکەیاندا کراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە، نووسیوویەتی " گەر دەڵێن داخستنی ئێن ئاڕ تی بە یاسا بووە و وەزارەتی ڕۆشنبیریی دایخستووە! ئەی ئەم تاڵانی و وێرانکارییە بە بڕیاری کێیە و کێ لێی بەرپرسیارە!؟".

 


لە درێژەی پۆستەکەیدا ئاوات عەلی نووسیوویەتی " جەماعەتی حوکمڕان هەر بەم شێوەیەش هەڵسوکەوت لەگەڵ وڵات و سەروەت و سامانەکەیدا دەکەن!".

 

 
کەناڵی NRT بەرەبەیانی ٧ی کانوونی یەکەم داخرا، دوای چەند کاتژمێرێک بەیانییەکەی وەزارەتی رۆشبیری رایگەیاند بەپێی فەرمانێک لەلایەن ئەوانەوە داخراوە، بە "تۆمەتی" پابەندنەبوونی کەناڵەکە، وەزارەتی رۆشبیری هەفتەیەکی تریش ماوەی سزادانەکەی درێژکردەوەو تا ئێستا بەردەوامە.

 

 


PM:09:57:19/12/2020