چەند موشەکێک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا

کەمێک پێش ئێستا چەند موشەکێک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کەوتونەتە خوارەوە. 

راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمشەو چوار مووشەک لە جۆری كاتیۆشا ئاڕاستەی دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لەبەغداد کرا، بێ ئەوەی زیانی ئەوتۆی لێبكەوێتەوە.

شانەی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە" کە تێکشکانی موشەکەکان زیانی گیانیان نەبووە و بکەرانی ئەو رووداوەش تائێستا نەدۆزراونەتەوە، لێكۆلینه‌وه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌". 

PM:09:20:20/12/2020