باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لەسەر هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەسەر هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هیچ زیانێك بە باڵیۆزخانەكە نەگەیشتووە". 

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداد لە بەیانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمشەو چەند موشەكێك ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراون ئەوەش هێرشە بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەكان و پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و هێرشێكی راستەوخۆشە بۆ سەر سەروەریی حكومەتی عێراق، بەڵام ئەو هێرشانە لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی باڵیۆزخانەكەوە تێكشكێنراون و زیانی لاوەكیی بە شوێنی باڵیۆزخانەكە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و گیانیی لێنەكەوتووە".

 

باسی له‌وه‌شكردووه‌، راپۆرتمان پێگەیشتووه‌ دەربارەی زیانگەیاندن بە ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئەگەری بوونی چەند قوربانییەک لە نێو خەڵکی سیڤیلی بێتاوانی عێراق.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم جۆرە كردەوانە كاریگەری لەسەر چالاكیە دیپلۆماتیەكان دەبێت و زیان بەسەروەری خاكی عیراق دەگەیەنێت، و پشتیوانی تەواوی لایەنە سیاسی و ئیداریەكان دەكەیەن بۆ رێگری كردن لەو جۆرە كردەوانە و سزادانی ئەنجامدەرانی. 

 

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا باڵوێزخانەی ئەمریكا داوا لە سەرجەم سەركردە سیاسییەكانی عێراق و حكوومەت دەکات هەنگاوی كردەنی بنێن بۆ ڕێگرتن لەم جۆرە هێرشانە و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران.



PM:11:50:20/12/2020