كەشناسی هەرێم هۆشداریی لە هاتنی بارستە هەوایەكی سارد دەدات و پێشبینی بەفر بارین و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر دەكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییه‌كى له په‌یجی فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه" سبه‌ى له كاته‌كانى ئێواره‌دا، بارسته هه‌وایه‌كى سارد ڕوو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت له ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌وه، بارانبارین له سنوورى پارێزگاى دهۆك ده‌ست پێبكات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بۆ ڕۆژى چوارشه‌ممه له ته‌واوى ناوچه جیا جیاكانى هه‌رێمى كوردستان باران ده‌بارێت، بۆ ڕۆژى پێنجشه‌ممه كاریگه‌رییه‌كه به لاوازى ته‌نیا له‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانى ده‌مێنێته‌وه.
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ش كردووه، له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه، له ڕۆژانى پێنجشه‌ممه و هه‌ینى پله‌ى گه‌رما بۆ ژێر سفر نزم ده‌بێته‌وه، كاریگه‌ریی ئه‌و بارسته هه‌وا سارده‌ش له ڕۆژى شه‌ممه كۆتایی دێت.