هاتوچۆی سلێمانی، ئاگاداری خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێله ژماره كاتییانه ده‌كاته‌وه كه له پشكنیندا ده‌رنه‌چوون، دووباره پشكنینیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێته‌وه.
ئەمرۆ دووشەممە لە ئاگادارینامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە" ئاگاداری خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێله ژماره كاتیانه دەكەینەوە كه به پێی ڕێنمایی ژماره 54 له پشكنینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ده‌رنه‌چوون ، له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم دوباره پشكنینیان بۆ ده‌كرێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 24-12-2020 له گه‌راجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی سلێمانی ئاماده‌بن بۆ دوبارە ئەنجامدانەوەی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان.