پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند " ئه‌و كه‌سه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا له‌كه‌ناڵی NRT دهركهوتو ڕایگه‌یاند كه چه‌ند فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردنی هه‌یه‌و هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش ناتوانن ده‌ستگیری بكه‌ن، دوێنێ دەستگیریان کرد".
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند " به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا بۆ به‌دواداچون لهڕاستو دروستی قسه‌كانی، دوای لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت قسه‌كانی ئه‌و كه‌سه دوره له‌ڕاستییه‌وه‌و هیچ فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردنی نییه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیركراوه‌و دواتر به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ئازادكراوه".
لە راگەیاندنەکەی پۆلیسدا هاتووە " له‌به‌رواری 2020/12/20 تۆمه‌تبار (د، أ، م) له‌دایكبووی 1981 پیشه كاسب، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركرا، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا ده‌ست بەسه‌ر چه‌كێك له‌جۆری كڵاشینكۆف‌و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری لاندكروزهردا گیرا، له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینهوەو به‌پێی مادده‌ی 21 له‌یاسای چه‌ك ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی کرد، " ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كردویه‌تی سكاڵای یاسایی له‌دژی تۆمار ده‌كه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - راگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كان".