کازمی: تورکیا ئامادەیە پاڵپشتی ٥ ملیار دۆلاری عێراق بکات



ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی پرۆژە یاسای بودجەیان تەواو کرد و ئاراستەی پەرلەمانیان کرد، کازمی وتی " یاسای بودجە ئەو دوو توێژە ناگرێتەوە کە زۆترینی گەلی عێراق پێکدەهێنن"، هەروەها وتیشی" هێرشکردنە سەر ناوچەی سەوز کارێکی تیرۆریستییە".ئاشکراشی کرد تورکیا ئامادەی بە ٥ ملیار دۆلار ئامادەیە کۆمەکی عێراق بکات.


 
کازمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە ناوچەی سەوز رایگەیاند " بۆردومانی دوێنێ شەوی ناوچەی سەوز کارێکی تیرۆریستی ترسنۆکانەیەو مووشەکەکان بەسەر خەڵکی عێراقیدا کەوتن و زەرەریان پێگەیاندن".


سەرۆک وەزیران وتیشی " رێگای نادەین هێرش بکرێتە سەر نوێنەرایەتیە دیبلۆماسییەکان و کۆمەڵێک خەڵکی گومان لێکراومان دەستگیرکردووە".

 

 
ئەو وتیشی بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی ئەو ناوچانەمان دەستبەسەر کردووەو خستوومانەتە ژێر لێكۆڵێنەوەوە.

 

 
دەربارەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ کازمی وتی " بودجە خۆی لە قەرەی ئەو توێژانە نادات لە زۆرینەی گەل پێکدێنن، بەڵکو چینە بەرزەکانی کردۆتە ئامانج".

 

 
هەروەها وتیشی " حکومەتی تورکیا ئامادەیە ٥ ملیار دۆلار وەک پاڵپشتی بدات بە عێراق".

 


PM:09:50:21/12/2020