بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر، ژن و مێردێك گیانیان له‌ده‌ستدا و هاتوچۆی هەولێریش لایەنی خەتابار دیاریدەكات.
فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، له‌ژێر ناونیشانی (كاره‌سات دوای كاره‌سات به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 4:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری له‌نزیك لوپی دابه‌زینی رێفای مه‌خمور ئۆتۆمبێلێكی جۆری دۆج چارجه‌ر به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه خۆی كێشا به‌دواوه‌ی تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان، له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه شوفێرو سه‌رنشینی دۆجه‌كه كه هاوسه‌ری یه‌كتر بون گیانیانله‌ده‌ستدا و زیانێكی یه‌كجار زۆری مادیش كه‌وته‌وه.
وتیشی" وه‌به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، پێشبینیده‌كرێت خێرایی دۆجه‌كه له‌كاتی پێكدادانه‌كه له‌نێوان 180بۆ 200 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا بوبێت، ئه‌مه‌ش وایكردبو كه هێزی پێكدادانه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك به‌هێز بێت وابكات تانكه‌ره‌كه له‌رێره‌وی خۆی لاببات و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له‌ژێری گیر بخوات".
دەشڵێت" به پشتبه‌ستن به لێكۆڵینه‌وه و هێلكاری رووداوه‌كه، لایەنی خەتابار بە لە 100% دۆجەکە دانراوه، چونکە تانکەر لە سایدی خۆی رۆیشتووه و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه".