وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم داوا له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌تەكان ده‌كات، هەژماری بانكی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دروستبکەن، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگانه.
له‌نوسراوێكی فەرمی وه‌زاره‌تی دارایی هەرێمیدا كه واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره و ١٧کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دەرچووە، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، له‌چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی بواری بانكی له هه‌رێم و به ئه‌لیكترۆنیكردنی خزمه‌تگوزاریه بانكیه‌كان، ئه‌ژمێرێكی تایبه‌ت ده‌كاته‌وه بۆ هه‌ر موچه‌خۆرێك و دوا به‌دوای نوسراوی وزاره‌ت به‌ژماره 268 له رۆژی 17-6-2020 رایده‌گه‌یه‌نن، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ئه‌ژمێری بانكی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه ئه‌ژمێری بانكیان نیه پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زڤكاكان نوسراوه‌كانیان راسته‌وخۆ ئاراسته‌ی بانكی تایبه‌تمه‌ند بكرێت، بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌ژمێری بانكی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگانه‌یان.
ئەم هەنگاوە کە دەمێکە لەلایەن حکومەت و وەزارەتی داراییەوە ئاماژەی بۆ دەکرێت بەم بڕیارە دروستکردنی هەژماری ئەلکترۆنی دەبێتە کردار.