یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پۆستی بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی پڕ كرده‌وه و د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدونی ده‌ستنیشان كرد.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه" ئەمڕۆ بەشداربوم لە مەراسیمی دەستبەکاربونی دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون وەک بریکاری وەزیری تەندروستی، وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن، جەختمان کردەوە کە وەزارەتی تەندروستی وەزارەتێكی گرنگە و هاوکار دەبین لە باشترکردنی ئەم کەرتە لە هەرێمەکەمان بە شێوەیەک لە ئاست چاوەڕوانی هاوڵاتیاندا بێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە بە هەموان کار لەسەر تۆکمەکردن و باشترکردنی ژێرخانی تەندروستی کوردستان بکەین.