وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستان بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستان (محەمەد عەلی شاکر) لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بەکۆرۆنا کۆچی دوایکرد.

 

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ هونەرمەندی دیاری ڕۆژئاوای کوردستان محەمەد عەلی شاکر بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گۆڕستانی عاموودە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەخاکبسپێردرێت. 

 

محەمەد عەلی شاکر لە ساڵی ١٩٤٦ لە گرێ سپی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە و زمانی ئینگلیزی لە حەلەب خوێندووە، هاوکات لە ساڵی ١٩٦٨ چۆتە سەری کانی و مامۆستا بووە، یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراو دیارەکانی کورد کە یەکەم گۆرانی لە ١٩٦٨ بڵاوکردۆتەوە کە خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە. 



AM:11:21:24/12/2020