هەڵوێستی فەرماندەی فەیلەقی قودس لەبارەی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکا ئاشکرا دەکرێت



سەرچاوەیەکی عێراقی ئاگادار وردەکاری هەڵوێستی فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودس، ئیسماعیل قەنانی لەبارەی بۆردومانکردنی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ئاشکرا دەکات.

 

 
ئەو سەرچاوەیە بە کەناڵی ( ئارتی ) رووسی راگەیاندووە " هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لە دوو رۆژی رابردوودا یەکێک لە فەرماندەکانی ئەو گرووپەیان دەستگیرکردووە کە باڵوێزخانەی ئەمەریکا مووشەک باران دەکەن، ئەو کەسەش پلەی فەرماندەی یەکێک لەو گرووپانەیە".

 


ئەو میدیا رووسیە لە سەرچاوە عێراقییەکەیەوە بڵاویکردۆتەوە کە لە دوو رۆژی رابردوودا قەنانی سەردانی عێراقی کردووەو هەڵوێستی وڵاتەکەی لەمووشەکبارانی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا روونکردۆتەوە کە ئێران  بۆردومانکردنی باڵوێزخانەکە رەتدەکاتەوە.

 

 
دوێنێ ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئێرانی تۆمەتبار کرد بەرامبەر ئەو هێرشانەی کراوەتە سەر باڵوێزخانەکەی لە عێراق، هەروەها لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ئەو بژاردانەیان خستۆتە بەردەم ترامپ کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی کووشتنی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیس کە ٣ی کانوونی دووەمە، ئەمەریکا گەر رووبەڕووی هێرشبێتەوە، چۆن وەڵام بداتەوە.

 


PM:01:39:24/12/2020