رێگای هاتوچۆی هەرێم بۆ ماوەی٢٠ رۆژ راگیرا

لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی باشماخ ڕایدەگەیەنێت" ھاتوچۆی گەشتیاران قەدەغە دەکرێت و جوڵەی بازرگانی بەپێی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەردەوام دەبێت". 


ئیسماعیل عەلی ئاغا لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی باشماخ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی بەیانی ژمارە (٥٧) ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتژمێر (١٢) ی ئەمشەوەوە ڕێگەنادرێت بە گەشتکردنی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ هەریەکە لە وڵاتەکانی (بەریتانیا ـــ دانیمارک ـــ هۆڵەندا ـــ بەلجیکا ـــ ئوستوڕالیا ـــ باشووری ئەفەریقا ـــ ئێران ـــ یابان )، هەروەها ئەو هاوڵاتی یە عێراقی یانەشی کە لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە یاخود لەهەریەک لەو وڵاتانەی ئاماژەیان پێدراوە دەگەڕێنەوە پێویستە بۆ ماوەی (١٤) ڕۆژ کەرەنتین بکرێن لەسەر ئەرکی خۆیان، ڕێگەش بە هاتنی کەسانی بیانی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتانەن نادرێت". 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە لەبەیانێکدا ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی باسی لەوەکرد، دەروازە سنوورییەکانی (حاجی ئۆمەران ، باشماخ و پەروێزخان) بە ڕووی گەشتیاراندا دادەخرێن ، بەڵام ئاڵ وگۆڕی بازرگانی بەپێی ئەو ڕێنماییانەی کە بڕیاریان لەسەر دراوە بەردەوام دەبێت.

هەر بەپێی بەیانەکە قەدەغەکردنی هاتووچۆی گەشتیاری لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٠٢٠/١٢/٢٤ تـــا کاتژمێر ١٢ ی شەوی ٢٠٢١/١/١٥ بەردەوام دەبێت.



PM:07:50:24/12/2020