فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى رایدەگەیەنێت" هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆمپانياى (فلاى ئه‌ربيل) گەشتی نێوان (موينشن-سلێمانى) ئه‌نجام بدات، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌بێ ئه‌نجامدانى پشكنينى ( P C R) پێشوه‌خته ناهێڵێت هيچ گه‌شتيارێك داغڵ بێت، گەشتیارانی ناچارکردوە بە گۆڕینی گەشتەکەیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و ئەوەش دەچێتە خانەی "هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى گه‌شتياران".
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند" سه‌ره‌ڕايى كارئاسانى و هاوكارى يه به‌رده‌وامه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى پێشكه‌شى هێڵه ئاسمانييه‌كان و كۆمپانيا فڕۆكه‌وانى يه‌كانى ده‌كات به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى زياترى گه‌شتياران, ئه‌مڕۆ 24/12/2020 به‌پێى خشته‌ى گه‌شته‌كان وا بڕياربوو كۆمپانياى فلاى ئه‌ربيل گه‌شتى نێوان (موينشن - سلێمانى) ئه‌نجام بدات, به‌ڵام به‌داخه‌وه به بڕيارێكى نادروست و بيانويه‌كى ناڕاست كه گوايه فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌بێ ئه‌نجامدانى پشكنينى (P C R)ی پێشوه‌خته ناهێڵێت هيچ گه‌شتيارێك داخڵى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد" كۆمپانياى فلاى ئه‌ربيل هه‌ڵساون به پڕكردنه‌وه‌ى به‌ڵێنامه‌يه‌ك به سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتيارانه به‌مه‌به‌ستى رە‌زامه‌ندبوونيان به گۆڕينى ئاڕاسته‌ى گه‌شته‌كه‌يان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر, ئه‌م ره‌فتاره نابه‌جێيه‌ى كۆمپانياى ناوبراو جگه له‌وه‌ى ده‌چێته خانه‌ى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى گه‌شتياران, له‌هه‌مان كاتدا پابه‌ندنه‌بوونه به رێنماييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بڕياره‌كانى ليژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبنه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنايه كه له‌لايه‌ن فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه وه‌ك يه‌ك جێبه‌جێده‌كرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، ده‌مانه‌وێت به گه‌شتيارانى به‌ڕێزى ئه‌و گه‌شته‌ى نێوان (موينشن - سلێمانى) وه هه‌ر گه‌شتيارێكى تر كه ده‌يه‌وێت له‌ڕێگه ئه‌و هێڵه‌وه بگاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى رابگه‌يه‌نين وێڕاى به‌درۆ خستنه‌وه‌ى ئه‌و بيانوو و هه‌واڵه ناڕاسته‌ى كۆمپانياى ناوبراو, فڕۆكه‌خانه‌مان به‌ڕێزان وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و گواستنه‌وه و گه‌ياندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرمان له‌م كاره نابه‌جێ يه‌ى كۆمپانياى فلاى ئه‌ربيل_مان ئاگاداركردووەته‌وه و چاوه‌ڕوانى لێپرسينه‌وه‌ين له‌و كۆمپانيايه له به‌رانبه‌ر پاراستنى ناو و ناوبانگى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و مافى گه‌شتياران.
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتوو‌ە" گه‌شتيارانى به‌ڕێزى ئه‌و گه‌شته له‌ئه‌نجامى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنيان له‌لايه‌ن كۆمپانياى ناوبراوه‌وه ئه‌گه‌ر تووشى هه‌ر ناڕه‌حه‌تى و زه‌ره و زيانێك بوون مافى خۆيانه داوايى ياساييان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن و داواى قه‌ربووكرده‌وه‌ى خۆيان بكه‌ن".