هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە ئاستەنگی هاووچۆ بۆ شۆفێران لە سنوری سیدەكان دروست بووە، لە ئێستادا هەندێك ئوتومبێل گیریان خواردووە".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتیان دەكەینەوە لەبەر بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان هاتووچۆ نەكەن ئەگەر زۆر پێویست نەبیت بەتایبەتی سنوری ناحیەی سیدەكان.
باسی لەوەشکردووە، بەفر رێگای هەندێك لە گوندەكانی زەحمەت كردووە و هەندێك ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە بۆیە هیوادارین پابەند بن و ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەكسل و زنجیر بو تایەكان ببەستن بۆ سەلامەتی خۆتان.