بەرپرسێکی دیاری بەغدا: هەرێم گرێبەستی گواستنەوەی نەوتی بە ١٠ دۆلار کردووە، عێراق بە ٢ دۆلارە

سەرۆکی لیژنەی دانوستانی هەرێم و بەغدا لە پەرلەمانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، دەڵێت " كوردستان گرێبەستی كردووە بۆ گواستنەوەی نەوت بە 10 دۆلار، لەكاتێكدا تێچوونی لەبەغدا 2 دۆلارە".  

 

 
لە چاوپێکەوتێنێک لە گەڵ کەناڵی ئەلعراقییە کە دوێنێ شەو پەخش کرا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی لیژنەی دانوستانی هەرێم و بەغدا لە پەرلەمانی عێراق،کە پەرلەمانتارێکی سەربەخۆیە رایگەیاند"  بەپێی ئەو بەدواداچوونەی كردوویانە لیژنەی دانووستانی هەرێم لەبەغدا هەڵوێستیان نەرمتر بووە پاش راگەیاندنی پابەندبوون بە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی".

  


لە درێژەی قسەکانیدا، شیاع راشیگەیاند " ئەوان چاویان كەوتووە بە شاندی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەبارەی نەوت و بایۆمەتری و پرسە هەڵواسراوەكانیتر قسەیان كردووە و پێیان راگەیاندوون حكومەتی فیدراڵی دەڵێت: ئێوە پابەند نابن، بۆیە ئێمە دێین لەنێوانتان دادەنیشین بۆ زانینی خەلەلەكان".

 

سودانی وتیشی "پابەندبوونی هەرێم بە دەقە یاساییەكان دەسهاتی دارایی زیاتری بۆ دەستەبەر دەكات لەوەی ئێستا و دەیگەیەنێتە 800 ملیار دینار لەكاتێكدا ئێستا هەرێك 320 وەردەگرێت".  

  


سەرۆکی لیژنەی دانووستان وتیشی "نەگەشتینە هیچ ئەنجامێك لەوەرگرتنی داهاتی گومرگەكان لەلایەن حكومەتی فیدراڵی و هیچ زانیارییەكمان نییە لەمبارەیەوە". جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە چارەسەری كێشەی هەولێر و بەغدا لەوەدایە كە سۆمۆ بڕیاری لێ دەدات.

 


AM:09:23:25/12/2020