کەشناسی: شەپۆلێکی سەرما و کڕێوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممە بڵاوکردەوە.

 

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرما بۆ سفر پلەی سەدی دادەبەزن. 




PM:01:02:25/12/2020