بەشیر حەداد داوا دەکات لایەنەکانی کوردستان هەندێک پارە بگەڕێننەوە تا منەتمان بە بەغدا نەمێنی



جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی پارتی ڕایگەیاند" هەموو لایەنەکان ڕازی بن بەو چاکسازی و پاکسازییە و هەرلایەنێکیش با کەمێک قوربانی لەوبارەیەوە بدات و داهاتی هەرێم بگەڕێنەوە خەزێنەی حکومەت و منەتمان بە بەغدا نەمێنێ و خۆمان خۆمان بژێنین".

 

 
ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە میانی وتاری هەینی لە مزگەوتێکی هەولێر رایگەیاند" هەموو لایەنەکان ڕازی بن بەو چاکسازی و پاکسازییە و هەرلایەنێکیش با کەمێک قوربانی لەوبارەیەوە بدات و داهاتی هەرێم بگەڕێنەوە خەزێنەی حکومەت و منەتمان بە بەغدا نەمێنێ و خۆمان خۆمان بژێنین، چونکە ئەمڕۆش نەبێت بەغدا هەر وامان لێدەکات بۆیە پێویستە بەرنامەیەکی تەواو بۆ خۆبژێوی دابنێین."  

 

 
لەو وتارەیدا لەو مزگەوتە د. بەشیر حەداد وتووشیەتی "ئەگەر چاکسازی تەواو و پاکسازی تەواو لە هەرێمی کوردستان بکرێت پێویستمان بە منەتی بەغدا نابێت، پێویستمان بەوە نابێت کە لە بەغدا بپارێینەوە و دەست پان بکەینەوە کە مافی خۆمانەو هەقی خۆشمانەو مەجبورە بەغدا بیدات، مانگێک دەیدات دوو مانگ بیانوو دەدۆزێتەوە. " 


  
دەشڵێت، "گۆشتی ڕانی خۆمان بخۆین لە منەتی بەغدا باشترە". 

 

 
ئەوە لە کاتێکدایە لە رۆژانی داهاتوو گفتوگۆی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات کە پشکی کوردیش یەکێک دەبێت لە پرسە گەرم و جێ ناکۆکەکان.

 


PM:08:39:25/12/2020