ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دڵنیای لە زامنکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم و شوباتیی ساڵی ٢٠٢١ دەدات.
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت بۆ كۆتایی ساڵی دارایی به ته‌واوی پارێزراو ده‌بێت، هه‌ركاتێكیش پرۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند كرا، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌و روه‌وه نامێنێت".
ئەو پەرلەمانتارە کوردە دەشلێت " بڕیار وایه داتا داراییه‌كانی ئێستا بۆ مانگی (كانونی دوه‌م/1 و شوبات/2)ی 2021 تا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی پارێزراو بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوانه‌كه‌وێت".
سەفار جەخت دەکاتەوە، په‌رله‌مانی عێراق دژی هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌وه‌ستێته‌وه و له‌و روه‌شه‌وه هه‌نگاوه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه.
ناوبراو ئەو لێدوانەی زیاتر لەبارەی مووچەخۆرانی عێراقەوەیە. هیچی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانەوە رانگەیاندووە.