سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی شارباژێڕ وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی شارباژێڕ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەکەمان دەکەین سبەی دوشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی کانوونی یەکەم  کاتژمێر ١٠:٣٠ی سەرلەبەیانی سەردانی هۆبەی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی وانە بێژیی مامۆستایان.
 
هەروەها پەروەردەی شارباژێر ئاشكرایكردوە، كە ئەو پارەیەی دابەشدەكرێت بۆ مانگی ٥ی ئەمساڵە.


PM:06:50:27/12/2020