پەکەکە: بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکەکانی سووپای تورکیا بۆردومان دەکەین

لە پەرەسەندنێکدا کە جێگای سەرنجە پەکەکە رایدەگەیەنێت لە دەڤەری بادینان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی بنکەکانی سووپای تورکیا دەکەن.

 


میدیاکانی پەکەکە بڵاویان کردەوە " هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید ‘دەلال‌ی هەپەگە، لە کۆمەڵگەی سیرێ لە دەڤەری بادینان، لە ئاسمانەوە بارەگای سوپای تورکی داگیرکەریان بۆردوومانکرد".

 


لەو هەواڵەدا کە وێنەیەکی گەریلایەک بڵاوبۆتەوە بە جلێکی سەربازی تایبەتەوە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هەڵدەدات، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە هێزی ئاسمانی هەپەگە، دژی بارەگای سەربازیی دەوڵەتی تورک لە ‘سیرێ‌ی سەربە ‘شارەدێی شیلادزێ‌ی سەربە شارۆچکەی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک چالاکییان ئەنجامدا.




لەو راگەیاندنەی هەپەگەدا هاتووە "هێزەکانمان لە یەکەی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال لە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگەدا لە کاتژمێر ٠٩:٤٥، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بارەگای سەربازیی سیرێی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان سەرکەوتووانە بۆردوومانکرد”.

 


PM:11:01:27/12/2020