هەردوو فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان و شاندی دانوستانکاریان کرد.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بایکۆتی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان لەگەڵ شاندی دانوستانکاریان کردوە، چونکە دەبو ئەو کۆبونەوەیە لەناو هۆڵی پەرلەمان بێت و لەوێوە راستەوخۆ بۆ رایگشتی قسەبکرێت، هەرچەند ئەوان پێیان وانیە وردەکاریەک مابێت پەرلەمان و خەڵک نەیزانن".
عەبدولستار مەجید ئاماژەی بەوەشکرد" کە ئەمڕۆ خەڵک بە قۆناخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و دەبوایە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی دیکەی لەبارەی ئەو بارودۆخە کردبا، کە ئێستا هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕبێت. بۆیە پەرلەمان رۆژ بە رۆژ لە نوێنەرایەتی گەل دێتەخوارەوە".
لای خۆشیەوە، میدیای فەرمی یەکگرتوو بڵاویکردەوە، شێرکۆ جەودەت سهرۆكی فراكسیۆنەکەیان رایگهیاندووە" ئیمه داوای كۆبوونهوهی پهرلهمانی كوردستانمان كردووه به ئامادهبونی حكومهت لهسهر موچەی فهرمانبهران نهك كۆبوونهوهی لیژنهكان، متمانهشمان به حكومهت نییه له گفتوگۆكانی لهگهل بهغدا".