جەمیلە مەهدی کاکەیی لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیەکێک لە ئافرەتە داهێنەر و بلیمەتەکانی كورد دەستنیشانکرا.
لەوبارەیەوە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی (جەمیلە مەهدی کاکەیی) کرد، کە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیەکێک لە ئافرەتە داهێنەر و بلیمەتەکانی كورد، له نێو ئافرەتانی ناوچەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەستنیشانکرا.
هاوکات ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێم لە پەیامەکەیاندا باس لەوەشدەکەن، سەرەڕای ئاستەنگ و بەربەستەکان و لە ژیانێکی سەخت و پڕ لە کولەمەرگیدا (جەمیلە مەهدی کاکەیی) توانی سەرنجی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی بۆ خۆی رابکێشێت و ببێتە یەکێک لە ئافرەتە ناودارەکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٠.
جەمیلە مەهدی کاکەیی لە ئێستادا بەرپرسی دۆسیەى مافەکانی مرۆڤە لە نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق (یۆنامی).